سیروان ئەحمەد مامۆستا لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی سەلاحەدین بەشداری لە پڕۆگرامی سەرکردایەتی سەردانیکەرانی نێودەوڵەتی International Visitors Leadership Program (IVLP کرد.
ئەم پڕۆگرامە بە بەشداری نوێنەرانی پازدە وڵاتی جیاواز، لە ژێر چەتری پڕۆگرامی “ پێشخستنی گەشەسەندنی ئابووری: پێشەنگکاری و گەشەسەندنی بزنسی بچووکAdvancing Economic Prosperity: Entrepreneurship and Small Businesses Development “ لە وڵاتی ئەمریكا بەڕێوەچوو.
بەشداربوونی ئەم پڕۆگرامە لە لایەن کونسولخانە و سەفارەتی ئەمریکا لە وڵاتی خۆیان هەڵدەبژێردرێن.
مامۆستای ناوبراو ئەندامی سەنتەری پەروەردەی پێشەنگکارییە و وەک نوێنەری هەرێمی کوردستان و عێراق لەم پڕۆگرامە بەشدارە.
لە میانەی ئەم سەردانە بەشداربووان سەردانی چەندین ڕێکخراوی حکومی و ناحکومی و بزنسی بچووک و پسپۆڕانی تایبەت بە پێشەنگکاری لە ئەمریکایان کرد بۆ ئاشنابوون بە ستراتیژیەت و شێوازی کارکردن و هاندان و پاڵپشتی کردنی بزنسی بچووک و پێشەنگکاری و پێشەنگکاران لەو وڵاتەدا.