ئەمڕۆ ڕێککەوتی ١٣ـی ٧ـی ٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی ‘ پ.د.فرهاد علی’ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و ‘پ.ی.د.مزگین عبدالرحمان چالی’ ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی و بەشێک لە ڕاگری کۆلێژەکان و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ و بەشێک لە سەرۆک بەشەکان، یەکەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی هاوبەشی نێوان ‘ کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی سەلاحەدین و کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی کەرکوک و کۆلێژی زانستە مرۆییەکانی زانکۆی تکریت و کۆمەڵەی عیراقی بۆ ڕێنمایی دەروونی و ئاراستەکردنی پەروەردەیی و پەیمانگای ئەرجای نێودەوڵەتی بۆ پەروەردە’ بەڕێوەچوو.
ئەم کۆنفڕانسە بە ناونیشانی زانستە مرۆڤایەتییەکان و پەروەردەییەکان لەنێوان ئاڵنگارییەکانی کەتوار و مسۆگەرکردنی گەشەپێدانی بەردەوامدا بەڕێوەچوو و دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت
لەپەراوێزی کۆنفرانسەکە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی چەندین یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ کۆلێژە پەروەردە بنەڕەتییەکانی زانکۆکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق واژۆکرد.
لەم کۆنفراسە ١٢٠ توێژینەوەی زانستی لەچەندین بواری جیاوازدا خرانەڕوو..
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر.