ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٨ـی ٧ـی ٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی “ ئومێد خۆشناو” پارێزگاری هەولێر و “ پ.د.کامەران یونس محمدئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و بەڕێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی بڕوانامە بەسەر بەشداربووانی خولی “ کاری خۆبەخشی، بەرگری شارستانی، فریاگوزاری سەرەتایی، شلەژان و چارەسەرەکان، ئاشنابوون بەکەلوپەلی تیم” دابەشکرا
لەسەرتای ڕێوڕەسمەکە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین سوپاسی پارێزگاری هەولێر و سەرجەم تیمەکانیی کرد کە لە ماوەی ڕابردوو هاوکار و هەماهەنگبوونە بۆ خزمەتکردن و بەرەوپێشبردنی زانکۆ.
لەگەڵ ئەوەشدا لە بەشێکی تری قسەکانیدا ڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆی لە ئەنجامدانی کار و چالاکییەکان بەرزنرخاند وهیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
لە کۆتاییدا بڕوانامە بەسەر سەرجەم بەشداربووان دابەشکرا.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر.