سەرۆكايەتى زانكۆى سەلاحەدین ئاگادارى ئەو کۆمپانیا و بەلێندەرانە دەكاتەوە كە ئەو مەرجانەى لەم ئاگاداركردنەوەيان هەيە بۆ بەشداركردن لە كەمكردنەوەى نهێنى بۆ (چاککردنەوەى یارێگا وتراکى گۆرەپان ومەیدانى کۆلێژى جەستەیى وزانستە وەرزشییەکان ) لە زانکۆى سەلاحەدین.
هەر بەلێندرێك و کۆمپانیایەک ئارەزووى بەشدارىكردنيان هەیە با سەردانى بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى دارايى بكەن لە سەرۆكايەتى زانكۆى بۆ كرينى ئەم تەندەرە بەرامبەر بە برى پارەى ( 200،٠٠٠)( دوو سەد هەزار ) دينارى عێراقى كە ناگەڕێتەوە بۆى.
دواكات بۆ پێشكەش كردنى تەندەرەكان لە كاتژمێر (10)ى پێش نيوەرۆى ( رۆژى چوار شەممە )رێكەوتى (18/٦/٢٠٢٥) وپێشكەش كردنى تەندەرەكان لە نووسينگەى بەرێز ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى دارايى و كارگێرى دەبێت.
مەرجەكانى وەرگرتنىتەندەر:-
1. كۆمپانيا پۆڵێنکرابێت / لە پلەى (6 ) (شەش) کەمتر نەبێت.
2. دانانى بارمتەى سەرەتايى بە برى (20,٠٠٠,٠٠٠) بیست مليۆن دينارى عێراقیبە شيَوەى (چەكى پەسەند كراو)
يان (خطاب ضمان) بۆ ماوەى چوار مانگ ( بە مەرجێك لە بانكى حكومى دەرچووبێت ) یان ئەگەر لە بانکیکى ئەهلى بیت دەبێت پەسەند کرابێت لە لایەن بانکیکى حکومى.
3. پشتگيرى باجى دەرامەتى نوێكراوە بؤ ئەمسال .
4. پشتگیرى دەستەبەرى کۆمەڵایەتى.
5. زانكۆ پەیوەست نيە بە پەسندکردنى كەمترين نرخى تەندەر.
6. كرێى بڵاوكردنەوەى ئاگاداريەكە دەكەوێتە ئەستۆى ئەو بەلێندەرەى كارەکەى بۆ دەردەچێت.