سەرۆكايەتى زانكۆى سەلاحەدين-هەولێر ئاگادارى ئەو هەموو کۆمپانیا و بەلێندەرانە دەكاتەوە كە ئەو مەرجانەى لەم ئاگاداركردنەوەيان هەيە بۆ بەشداركردن لە كەمكردنەوەى نهێنى بۆ ( نۆژەنکردنەوەى کۆمەڵگاى بەشەناوخۆیى (شەهید شەوکەتى کوڕان)/نۆژەنکردنەوەى ئاودەست وگەرماو ناندینەکان ) لە زانکۆى سەلاحەدین .
هەر بەلێندرێك و کۆمپانیایەک ئارەزووى بەشدارىكردنيان هەیە با سەردانى بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى دارايى بكەن لە سەرۆكايەتى زانكۆى بۆ كرينى ئەم تەندەرە بەرامبەر بە برى پارەى ( ١٠٠,٠٠٠)( سەد هەزار ) دينارى عێراقى كە ناگەڕێتەوە بۆى.
دواكات بۆ پێشكەشكردنى تەندەرەكان لەكاتژمێر (10)ى پێش نيوەرۆ (رۆژى چوار شەممە) رێكەوتى (18/6/٢٠٢٥) و پێشكەش كردنى تەندەرەكان لە نووسينگەى بەرێز ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى دارايى و كارگێرى دەبێت.
مەرجەكانى وەرگرتنىتەندەر:-
1. كۆمپانيا پۆڵێنکرابێت لە بوارى بەڵێندەرایەتى بیناسازى/ لە پلەى (٧) (حەوت) کەمتر نەبێت.
2. دانانى بارمتەى سەرەتايى بە برى ( ١٤,٠٠٠,٠٠٠) چواردە مليۆن دينارى عێراقی بە شيَوەى (چەكى پەسەند كراو)
يان (خطاب ضمان) بۆ ماوەى چوار مانگ ( بە مەرجێك لە بانكى حكومى دەرچووبێت ) یان ئەگەر لە بانکیکى ئەهلى بیت دەبێت پەسند کرابێت لە لایەن بانکیکى حکومى.
3. پشتگيرى باجى دەرامەتى نوێكراوە بؤ ئەمسال .
4. پشتگیرى دەستەى کۆمەڵایەتى.
5. زانكۆ پەیوەست نيە بە پەسندکردنى كەمترين نرخى تەندەر.
6. كرێى بڵاوكردنەوەى ئاگاداريەكە دەكەوێتە ئەستۆى ئەو بەلێندەرەى كارەکەى بۆ دەردەچێت.