ئەمڕۆ ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، لە مەراسیمێکی تایبەت و شایستەدا، لە سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین، بە ئامادەبوونی”پ.د.حوسێن سەعدی” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە وەکالەت و“ د.شاڵاو عەبدولخالق “ بەڕێوەبەری سەنتەری ڕۆشنبیری و ئەکادیمی سووپاس و پێزانین بەخشرایە ژمارەیەک فەرمانبەر و قوتابییانی خۆبەخش و دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەدین لە پای بەشدارییە بەنرخەکانیانەوە وەک ئەندامانی تیمی ڕێکخستن و پرۆتۆکۆڵی یەکەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی زانکۆی سەڵاحەددین لەسەر گۆڕانی کەشوهەوا کە لە ٨-٩ی نیسان بەڕێوەچوو.
مەراسیمەکە ڕەنگدانەوەی پێزانینی سەرۆکایەتی زانکۆ بوو بۆ کاری پێکەوەیی نێوان خۆبەخشەکان و ستافی زانکۆ .