ئەمڕۆ ڕێكکەوتی ٢٧ ی ٥ـی ۲٠۲٥ " پ.د.حسێن سەعدی ابراهیم" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بەوەکالەت سەردانی کۆلێژی زانست و پەروەردەی مخمور و زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکانی کرد .
لەسەردانەکەیدا بە یاوەری "پ.د.عبدالکریم یاسین " ڕاگری کۆلێژی زانست و " پ.د.جۆشان مجید " ڕاگری کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان و “ پ.ی.د.نادیە طلعت” ڕاگری کۆلێژی پەروەردە مخمور سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە و لێژنەی تاقیکردنەوەی کۆلێژەکانی ناوبراوی کرد و گفتوگۆی لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی تاقیکردنەوە کرد و هوای سەرکەوتنی بۆخواستن.