ئەمڕۆ ڕێكکەوتی ٢٦ی ٥ـی ۲٠۲٥ " پ.د.حسێن سەعدی ابراهیم" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بەوەکالەت سەردانی کۆلێژی ئەندازیاری پەروەردەی کرد .
لەسەردانەکەیدا بە یاوەری "پ.د.شکر قەرەنی " ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری و " پ.ی.د.مازن عبدالخالق " ڕاگری کۆلێژی پەروەردە سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە و لێژنەی تاقیکردنەوەی کۆلێژەکانی ناوبراوی کرد و گفتوگۆی لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی تاقیکردنەوە کرد و هوای سەرکەوتنی بۆخواستن.