ڕێكەوتی ٢١ ی ٥ ی ٢٠٢٥ بەئامادەبوونی “م.شاخەوان صدیق رمضان”بەڕێوەبەری سەنتەری زمان و وەرگێڕان وەک نوێنەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین “لی جۆن”كونسولی گشتی كۆماری میللی چین لە هەرێمی كوردستان، مەڕاسیمی كردنەوەی یەكەم خولی زمانی كوردی بۆ ستافی كونسوڵخانەی گشتی كۆماری میللی چین بەڕێوەچوو.
خولەكە ماوەی هەشت هەفتە دەخایەنێت و ئامانج لە خولەكە گرنگیدانە بە زمانی كوردی و هاندانی ستاف و خەڵكانی بیانییە بۆ فێربوونی زمانی كوردی.