ئەمڕۆ ڕێكکەوتی ۲٠ـی ٥ـی ۲٠۲٥ " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین سەردانی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان و زانستە سیاسییەکان و پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی کرد .
لەسەردانەکەیدا بە یاوەری "پ.د.جمیل سورچی " ڕاگری کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان و " پ.ی.د.هیوا مجید" ڕاگری کۆلێژی زانستە سیاسییەکان و " پ.د.احمد کوچەر" ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە و لێژنەی تاقیکردنەوەی کۆلێژەکانی ناوبراوی کرد و گفتوگۆی لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی تاقیکردنەوە کرد و هوای سەرکەوتنی بۆخواستن.