د.کامەران محمد مامۆستا لە کۆلێژی زانستە سیاسییەکان توێژینەوەیەکی بە ناونیشانی (Client agency in a multiple patron setting: the case of Iraqi Kurdistan بڵاوکردەوە
ئەم توێژینەوەیە لە گۆڤاری نێودەوڵەتی (خاک، سیاسەت، حوکمڕانێتی) بڵاوبۆوە، وەک لە دوو باشترین توێژینەوەی ساڵی ٢٠٢٤ دیاریکرا.
ئەو گۆڤارە یەک لە گۆڤارە دیارەکانە لە ئاستی نێودەوڵەتی لە بواری زانستە سیاسییەکان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، کە ژمارەی سایتکردنی بریتییە لە (5.6) و فاکتەری کاریگەری بۆ ماوەی پێنج ساڵ بریتییە لە (2.5).
ساڵانە بەرنامەی زانستە سیاسییەکانی کوردی لە زانکۆی (سێنتڕال فلۆریدا)ی ئەمریکی باشترین دوو توێژینەوە لە بواری لێکۆڵینەوەی کوردی هەڵدەبژێرێت
https://www.tandfonline.com/doi/full/10.1080/21622671.2024.2390526