ڕێککەوتی ۱٤ـی ٥ـی ۲٠۲٥ " د.کارزان کازم" بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆی سەلاحەدین لەگەڵ بەرپرسی تۆماری سەرجەم کۆلێژەکان کۆبوویەوە.
لەسەرەتای کۆبووەوەکە بەڕێوەبەری تۆماری گشتی سوپاسی بەرپرسی تۆماری سەرجەم کۆلێژەکانی کرد و خۆشحاڵی خۆی بۆ کاروخزمەتکردنی سەرجەمیان دەربڕی کە لەماوەی ڕابردوو بەوپەڕی دڵسۆزییەوە هاوکاری قوتابییان و دەرچووان بوونە لە ئیشوکارەکان و ڕاییکردنی مامەڵەکانییان.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکە بەڕێوەبەری تۆماری گشتی باسی لە سیستمی پێواژووی بۆڵۆنیا و دەرچووان کرد.