ئەمڕۆ دووشەممه ڕێكکەوتی ۱۲ـی ٥ـی ۲٠۲٥ بە ئامادەبوونی " پ.ی.د.ئەمیر چالی " بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و " پ.د.شریف مولود " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و د.ئاماج برادۆستی " بەرپرسی ناوچەی زانکۆ.و " پ.د.شکرد قەرەنی " ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری و بەرێز د. جمال احمد حسين بەڕێوەبەری گشتی پۆستەو گەیاندن و بەرێز جمال نورى بەڕێوەبەری پەیوەندیدانی گشتی کۆمپانیایی هواوی و "م. حسین احمد مستەفا" بەرێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی كار، پێشانگەی هەلی کار كرایەوە. پێشانگای هەلی کار بەڕێوەچوو
ئەم پێشانگایە بە سپۆنسەری کۆمپانیای هواوی بەڕێوەچوو و ماوەی یەک ڕۆژ دەخایەنێت
لەم پێشانگەیەدا زیاتر لە 45 كۆمپانیا و خاوەنكار و سەتان قوتابی و دەرچووی زانكۆی سەلاحەدین بەشداربوون و زیاتر لە 150 هەلی كار ڕەخسێنرابوو.
شیاوی ئاماژەیە پێشانگەكە بە سپۆنسەری کۆمپانیای هواوی و هەماهەنگی سەنتەری پەرەپێدانی كاری زانكۆی سەلاحەدین بەڕێوەچوو