ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی ٥ ـی ٥ ـی ۲٠۲٥ به ئاماده‌بوونی "پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین " سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و " پ.د.ادریس هەرکی" سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیک و " کەریم سلێمان " بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و " د.توانا نجف " بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەت خوێندنی باڵا و " د. ژاڵە سعید " و " د.یاسین صالح " و د.ئامانج برادۆستی به‌رپرسی ناوچه‌ی زانكۆ و " پ.د.حسێن سعدی " یاریدەدری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی " د.ابراهیم رەمەزان " بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی کشتوکاڵ و " بژار ملاخدر " قائمقامی قەزای قوشتەپە و " پ.د.جۆشان محمد" ڕاگری كۆلیژی زانسته ئه‌ندازیارییه كشتوكاڵییه‌كان و" هێمن موراد" بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر و به‌رپسانی حزبی و حكومی پێشانگای كشتوكاڵی و خۆراك له ژێر ناونیشانی پێشخستنی كه‌رتی كشتوكاڵ زامنكردنی ئاسایشی خۆراك به‌ڕێوه‌چوو.
له جیهاندا كشتوكاڵكردن، به فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی گه‌شه‌ی ئابووری وڵات داده‌نرێـت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاریگه‌ری ئه‌رێنی بۆ خۆشگوزه‌رانی میلله‌ت هه‌یه.
خۆشحال و شه‌ره‌فمه‌ندم له پێشانگای كشتوكاڵی و خۆراكی ) له ژێر ناونیشانی پێشخستنی كه‌رتی كشتوكاڵ زامنكردنی ئاسایشی خۆراكه، له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی به‌ڕێز هاوبه‌شم.
به‌داخه‌وه كه‌مبوونه‌وه‌ی كشتوكاڵكردن و چۆلكردنی دێهاته‌كان كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ئابووری وڵات و كه‌رتی كشتوكاڵ هه‌بووه له هه‌رێمی كوردستان.
بره‌ودان به‌بازاركردنی به‌رهه‌می خۆماڵی پێوه‌رێكی گرنگه بۆ پێشخستن و به‌ره‌وپێشبردنی بارودۆخی ئابووری وڵات و باشبوونی ته‌ندروستی دانیشتوان، چونكه ئاشكرا و دیاره به‌رهه‌می خۆماڵی به سروشتی پێده‌گات و كه‌متر مادده‌ی كیمیاوی له پێگه‌یاندن و گه‌وره‌بوونی به‌كاردێت.
زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، كۆلێژی زانسته ئه‌ندازیارییه كشتوكاڵییه‌كانی كردۆته پردێكی په‌یوه‌ندی له نێوان جوتیاران و پسپۆڕانی بواری كشتوكاڵی، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به ئاسانترین شێوه هه‌ماهه‌نگی و كارئاسانی بۆ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و جوتیاران بكه‌ین له پێناو به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی كشتوكاڵ له هه‌رێمی كوردستان.
هیوادارین كشتوكاڵكردن ببێته هۆكارێك بۆ بازرگانیكرن و ناردنه‌وه ده‌ره‌وه‌ی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان بۆ وڵاتانی دراوسێ، كه ئه‌مه‌ش ئاستی بژێوه‌ی ژیانی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه به‌رزده‌كاته‌وه و خۆشگوزه‌رانی زیاد ده‌كات.
زۆر سوپاس بۆ ڕێكخه‌ر و ئه‌ندامانی پێشانگا