ڕێکەوتی 22ی نیسانی 2025 بە چاودێری و ئامادەیی "پ.ی.د. بەختیار صابر محمد" سەرپەرشتیاری کۆلێژ، بەشی کارگێڕی بازاڕگەری بە هەماهەنگی لێژنەی پەرەپێدانی كار (CDC) پێشانگەیەکیان بە ناونیشانی (ژێری دەستکرد لە بازاڕگەری گەشتیاریدا) بۆ قوتابییانی قۆناخی چوارەمی بەشەكە لە وانەی بابەتی هەڵبژاردە لەژێر سەرپەرشتی "د. هۆشمەند رفیق ابراهیم" رێكخست.
كە ئامانج پەرەپێدانی توانای قوتابییان بوو بۆ بازاڕی كار و ئاشناكردنیان بە گرنگی بەكارهێنانی ژیری دەستكرد وەك هۆكارێك بۆ مسۆگەركردنی هەلی كار و لەبواری كارسازیدا.
لە پێشانگەكەدا، کۆمەڵێك پۆستەری پەیوەندیدار بە ژیری دەستکرد پەیوەست بە بوارەکانی هۆتێل، ریستورانت، فرۆکەوانی و زمان و کولتووری کۆمەڵگە و تەندروستی خرایەڕوو. كە بابەتەكان بە ئاستێكی بەرز ئامادەكراوبوون و مایەی سەرنج و تێڕامان بوون.