رێكەوتی 22ی نیسانی 2025، سەنتەری پەرەپێدانی کار لە بەشی ژمێریاری بە هەماهەنگی مامۆستایانی بەش، گەشتێکی زانستیان بۆ قوتابییانی قۆناغی دووەمی بەشەکە بۆ دیوانی چاودێری دارایی ڕێکخست. ئامانج لە گەشتەکە لە نزیکەوە بینین و فێركاری بوو لەبارەی پڕۆسەی چاودێریکردنی حکومەت بۆ کردە داراییەكانی نێو فەرمانگە حکومییەکان، هاوكات ئاشناكردنی قوتابییان بە میکانیزمی ئەنجامدانی کارەکانیان، سەرەڕای تیشک خستنەسەر کردارەکانی ژمێریاری حکوومی کە یەکێکە لە وانە سەرەکیەکانی بەشی ژمێریاری، ئەوەش لە پێناو بەهێزكردنی تواناكانیان بۆ بازاڕی كار و بەكارهێنانی تواناكانیان بە شێوەی كاریگەر.
جێی ئاماژەیە، چالاكیەكە لەلایەن بەڕێزان (م.ی. نازدار عبدالرزاق مولود ئەندامی پەرەپێدانی کار، م. عمر ابراهیم محمد، م.ی. تاڤگە نصرالدين رحمان، م.ی. شۆخان عثمان حسن، م.ی. سالم مصطفی) سەرپەرشتی کرا.