ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۲۲ـی ٤ـی ۲٠۲٥ بە ئامادەبوونی " پ.د.فرهاد عەلی " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابییان و خوێندن و " نرمین سندی " ڕاوێژکار لە ئەنجوومەنی وەزیران و " پ.د.مزگین چالی" ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی و " پ.د.مو‌سا محمد " ڕاگری کۆلێژی ئاداب " پ.د.چەتۆ حمدئەمین " ڕاگری کۆلێژی پەروەردە شەقڵاوە و " د.نادیە طلعت " ڕاگری کۆلێژی پەروەردە مخموور و " پ.د.جمیل سورچی " ڕاگری کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان و مامۆستایان و قوتابییان (127)ـەمین ساڵیادی ڕۆژنامەگەری كوردی بەچاودێری بەڕێز" پ.ی.د.كامەران یونس حه‌مه‌ده‌مین" سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین ديدارى" ڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی" بەڕێوەچوو
ئەم دیدارە بە هەماهەنگی كۆلێژەكانی: (پەروەردەی بنەڕەت، پەروەردە-شەقڵاوە، پەروەردە-مەخمور، ئاداب)، ديدارى(ڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی) بەڕێوەدەچوو
لە چوارچێوەی ئەم دیدارە دوو پانێل بەڕێوەچوو.
پانێڵی یه‌كه‌م: (رۆژنامه‌گه‌ری كوردی له‌سایه‌ی پێشكه‌وتنی تهكنەلۆژیادا، ده‌رفه‌ت و ئاڵهنگارییهكان)
پ.ی.د.عومەر ئەحمەد عبدالرحمن/ بەڕێوەبەری پانێڵ
دڵشاد وه‌سانی/پانێڵست
ئەحمەد زاویتی/پانێڵست
پانێڵی دووه‌م: (رێكخستنه‌وه‌ی میدیای كوردی له سه‌رده‌می زیره‌كی ده‌ستكرددا)
پ.ی.د.امیر محمد محمدامین/بەڕێوەبەری پانێڵ
پ.ی.د.عوسمان یاسین/پانێڵست
پ.ی.م.هه‌رده‌وان محمود كاكه‌شێخ/پانێڵست
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر