ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۱٤ـی ٤ـی ۲٠۲٥ بە ئامادەبوونی " ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و " د.پشتیوان صادق " بەرپرسی مەکتەب ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر و " ئومێد خۆشناو " پارێزگاری هەولێر و " پ.د.شریف مولود شریف " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و " پ.د.شکر قەرەنی " ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری و سەرۆک بەش و مامۆستایانی کۆلێژی ئەندازیاری سەرۆکی زانکۆی تیشک و سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ژمارەیەک بەرپرسی حزبی وحکومی و بەهاوبەشی زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی تیشک و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزرا کۆنفڕانسی پەرەپێدانی بەردەوام بۆ شاری هەولێر بەڕێوەچوو
لەسەرەتای کۆنفڕانسەکەدا " پ.د.شریف مولود شریف " وتارێکی پێشکەشکرد.و ئاماژەی بەوەکرد به‌خێربێن بۆ ( یه‌كه‌مین كۆنفڕانسی په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام بۆ شاری هه‌ولێر ) ، وه‌ك زانكۆی سه‌لاحه‌دین له ماوه‌ی ڕابردوو زیاتر له 110 كۆنفڕانس و دیدار و سیمپۆزیه‌می ناوه‌خۆیی و نێوده‌وڵه‌تیمان ئه‌نجامداوه، به‌شێك له‌و كۆنفڕانسانه به‌هاوبه‌شی زانكۆ و دامه‌زراوه حكمی و ناحكومهییهكانی هه‌رێمی كوردستان بووه.
ئه‌مڕۆش به‌هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و زانكۆی تیشك ئه‌م كۆنفڕانسه زانستییه له پێناو په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام و زیاتری شاری هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت.
خۆشحاڵین وه‌ك زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌شێكی گرنگ و كاریگه‌ر بووینه بۆ خزمه‌تكردنی هه‌رێمی كوردستان و شاری هه‌ولێر، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵمانداوه له ڕێگه‌ی نووسینی توێژینه‌وه و چالاكی زانستی و توانای مامۆستا‌و پسپۆڕه‌كان خه‌مخۆری خۆمان بۆ حكومه‌ت و دامه‌زراوه حكومییه‌كان ده‌رببڕین.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بە شێوەیەکی چالاک و بەرەوپێش خاوەن پلانی پەرەپێدانی بەردەوام بووە. ئەم پەرەپێدانە، نەک تەنها بەرزکردنەوەی ئەستەنگیەکانی ژیان و دروستکردنی ڕاهێنانە نوێکانە، بەڵکو بە هۆشیارییەوە گرنگی دەدات بە پاراستنی ژینگە، تەندروستی کۆمەڵایەتی، و چاودێری په‌ره‌پێدانی شار.
ئه‌م كۆنفڕانسه پێمان ده‌لێت وه‌زراه‌تی شارەوانی هەولێر نیشانی ئەوەی داوه پلانی پەرەپێدان، سەبارەتە بە بەکارهێنان و زیادکردنی ناوچە سەوزەکانه و بە هەماهەنگیی دامه‌زراوه‌كان کاریگەری زۆری کردووە لە نوێکردنەوەی ڕێگا و بەهێزکردنی شەقامەکان.
داهێنانی بازرگانی و گەشتیاری نوێ، و هاوبەشکردنی بازرگانییە تایبەتیەکان بە شێوەیەکی چاودێری کراوە لە پڕۆسەی پەرەپێداندا ده‌بیندرێت،
هه‌موو ئه‌مانه‌ش پێویستی بە هاوکاریی گەلی و نەتەوەییە. وه‌زاره‌تی شاره‌وانی بە هاوکاریی خەڵک، ڕێکخراوە نیشتیمانییەکان و هەروەها پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان، توانای پەرەپێدانی چاکتر و بەهێزتری هەیە.
پەرەپێدانی بەردەوامی شاری هەولێر نەک تەنها بە بەرهەمهێنانی شتێکی نوێ ده‌بێت، بەڵکو چەسپاندنی بەرزترین ئامانجە گەشەپێدانییەکانە بۆ داهاتووییه‌كی سەوز و تەندروست، هەولێر دەبێت ببێت به نموونەیەک بۆ ئه‌و شارانه‌ی کە پەیوەندیدان لە نێوان مرۆڤ و ژینگە و پەرەپێدان