بەناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
14ى نيسان سی و حەوت ساڵ به‌سه‌ر تاوانی ئەنفال تپەڕدەبێت و کەس و کاری ئەنفالکراوان هێشتا برینەکانیان ساڕێژنەبووه، به‌وپه‌ڕى ڕێز و شكۆوه يادى ئه‌نفالی (182) هه‌زار هاووڵاتی بێتاوانى كوردستان دهكهينهوه و سه‌رى ڕێز‌و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گيانى پاكى شه‌هيدان داده‌نوێنين، كه ساڵى 1988 له له دڕندانه‌ترين تاوانی مێژوو جينۆسايدكران و گيانيان سپارد.
ئەنفال برینێكی قوڵی گه‌لی كورده، لە ساڵڕۆژی شالاوی ئه‌نفالی گه‌لی كوردستان، سڵاو ده‌نێرین بۆ گیانی ئەو خەڵکە بێ تاوانەی ئه‌نفا و بێ سه وشوێنكران، ئه‌نفال به هه‌شت قۆناغ ئه‌نجامدرا و بەشێكی زۆری ناوچە و گوندەكانی كوردستان كەوتنە بەر هەڵمەتی دڕندانه‌ی گرتن و كوشتن و راگواستن و ئەنفالی هاووڵاتیانی بێ‌تاوان، لە ئەنجامی ئەو تاوانە نامرۆڤانەیە بە هەزاران هاووڵاتی كوردستان شەهید و بێسەروشوێن و ئاوارەكران و سەدان گوندیش خاپوور بوون
ئەنفال پرۆسەیەک بوو رژێم بۆ سڕینەوەی میللەتی کورد گرتییەبەر و هەموو شتێکیشی کرد بۆ ئه‌وه‌ی لەرێگەی زه‌بروزه‌نگ و ستەمكاری ئیرادەی گەلی كوردستان بشكێنێت، بەڵام ئیرادە و هێزی پۆڵاینی گەلی كوردستان سەركەوت و دوژمنان و تاوانباران باجی تاونهكانیان وه‌رگرت و بوونه به‌شێك له مێژووی ڕه‌شی تۆماركراو.
لەو یادە دڵتەزێنەدا رایدەگەیێنین كە گه‌لی كورد، كه دۆستی ئاشتی و پێكه‌وه ژیانه و ده‌ستبه‌رداری مافه‌كانی نابێت و هەرگیز زمانی زۆرداری و تاوان قبووڵ ناكات.
له كۆتاییدا سڵاو بۆ گیانی ئەو خەڵکە بێ تاوانەی بوونە قوربانی دیکتاتۆریەتی ڕەگەزپەرست، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵده‌ده‌ین به‌رده‌وام ده‌بين بۆ ناساندنى ئه‌نفال وه‌ك جينۆسايد.
پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین – هه‌ولێر