
بەناوی خودای گەورە و میھرەبان
خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان
خەڵکی شاری ھەولێری خۆشەویست
مامۆستایان و قوتابییان و فەرمانبەرانی زانکۆی سەلاحەدین
بەیانی ڕاپەڕینتان باش، یادی ڕاپەڕین و ۳٤ ساڵەی ئازادکردنی پایتەختی ئارامیتان پیرۆز، خۆشحاڵین لەم ڕۆژە مێژووییەدا بەیەکەوە لە ژێر چەتری ئارامی ئاوەدانی ژیان دەکەین و لەم ڕۆژەدا خەڵکی ھەولێر بڕیاری سەربەخۆیی و دادپەروەریدا و دژی زوڵم و ستەم وەستا
با ئەم یادە پڕ شکۆیە ھاندەرمان بێت بۆ قبوڵکردنی یەکڕیزی و پتەوکردنی گیانی تەبایی لە پێناو ئامانج و دەستکەوتی زیاتر بۆ گەلی کورد
پ.ی.د.کامەران یونس محمدامین
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-ھەولێر