" پ.ی.د.سهی یونس" مامۆستا و سەرۆکی بەشی کۆمەڵناسی لە کۆلێژی ئاداب بەشداری لە کۆڕبەندی جیهانی زانستە مرۆڤایەتییەکان کرد
جێگای باسە ئەم کۆڕبەندە لە زانكۆی (بەصرە) بەسترا، تیایدا هەر یەك لە زانكۆكانی (سەلاحەدین ، حلە، قادسیة و بەغداد و تكريت ) بەشدار بوون
ناوبراو لەو كۆنفڕانسە بابەتێكی پێشكەشكرد، لەژێر ناونیشانی "فێربوون لە زانكۆدا لەژێر ڕۆشنایی ژیری دەستكردا-ئاڵنگاریی و چارەسەریەكانی"
دوای تاوتوێكردن و شیكاركردنی بابەتەكە، مامۆستای ناوبراو خەڵاتی قەڵغانی نایابی لەلایەن زانكۆوە پێشكەشكرا