ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۲٥ـی ۲ـی ۲٠۲٥ بە ئامادەبوونی " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و" د.ئامانج برادۆستی" بەرپرسی ناوچەی زانکۆ و " پ.د.حسێن سعدی" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و " پ.ی.د.مازن عبدالخالق" ڕاگری کۆلێژی پەروەردە و " دەوەن دلێر" نوێنەری قوتابییان و سەرۆک بەش و مامۆستایان و قوتابییان و دووەمین فیستیڤاڵی كلتووری و نوێبوونەوە لە کۆلێژی پەروەردە بەڕێوەچوو
ئەم فیستیڤاڵە بۆبرەودانە بەکلتووری بەیەکەوەژیان و نوێبوونەوە
لەسەرەتای فیستیڤاڵەکەدا سەرۆکی زانکۆ وتارێکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوەکرد خۆشحاڵم لە کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆی سەلاحەدین کلتووری بەیەکەوەژیان بۆتە بابەتێکی گرنگ و هەنووکەیی
بەپێویستی دەزانم باس لە هەماهەنگی و پەیوەندی نێوان بەشە جیاوازەکان بکەم بۆ مەبەستی بەرزکردنەوەی گیانی زانستی و بەیەکەوەژیان
هیوادارم پەیوەندییەکان ئاستی زانستی و کلتووری تێپەڕێنێت و بەیەکەوە کار بۆ خزمەتکردن و بەرەوپێشبردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی کوردستان بکەین
هەماهەنگی نێوان یەکێتی قوتابییان کوردستان و زانکۆ لە لوتکەیە و هۆکار بووە بۆ خزمەتکردنی زیاتر و بەرەوپێشربدنی زیاتری ڕەوتی زانست