بەشی کوردی سیمپۆزیەمی ڕۆژی زمانی دایکی ڕێکخست، ئەم چالاکییە کۆمەڵێک سمیناری بۆ چەند مامۆستایەکی شارەزا و پسپۆر لە زمان ئەنجامدا.
لە بەشێکی تری چالاکییەکەدا دیبەیتێک لە سەر ڕەوشی زمانە کەمینەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ بەڕێوەبەری گشتی خوێندنی تورکمانی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و سەرۆکی بەشی سریانی لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی سەلاحەدین و تاریق کارێزی لە شاری کەرکوک لە سەرڕەوشی زمانی کوردی لە ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم ڕیکخست.