ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۲٠ـی ۲ـی ۲٠۲٥ سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی ئامادەکاری و زانستی یەکەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر ،سەبارەت بە گۆرانی کەش و هەوا : ئاستەنگەکان و چارەسەرییەکان ICCCSUE 2025 سەردانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاویان کرد
لەم دیدارە گفتوگۆی بەهەمدار دەربارەی گرنگی رۆڵی لایەنی ئەکادیمی بۆ پێشخستنی سێکتەری کشتوکاڵ و ئاژەڵداری و ئاودێری لەسەر بنەمای مامەڵەی زانستیانە کرا
هەماهەنگی و پێکەوە کارکردن دەبێتە بنەماکی کارکردنی هەردوولا بەسوود وەرگرتن لە ئەزموون و توێژینەوەکانی مامۆستایانی زانکۆی سەلاحەدین و کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان