به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان.
قوتابییانی سه‌ری ڕم، لاوانی قه‌در گران، خۆشحال و شه‌ره‌فمه‌ندم له‌م یاده پڕ شكۆ و مه‌زنه‌دا یادی ئه‌م رۆژه مێژووییه له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست و ماندوو نه‌ناس ده‌كه‌مه‌وه.
به‌بۆنه‌ی ۱۸ـی شوبات و ۷۲ هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی هه‌ردوو ڕێكخراوی یه‌كێتی قوتابییانی كوردستان و یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان، گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆم و ئه‌نجومه‌نی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین- هه‌ولێرتان لێده‌كه‌م.
هەگبەی مێژویی كادیرانی ئه‌م دوو ڕێكخراوه پڕە لەسەروەری و قوربانیدان و خزمه‌تكردن، بەدرێژایی مێژووی خه‌باتی كاركردنییان به‌شێكی گرنگبوونه له تێکۆشان، پێویسته به‌یه‌كه‌وه وه‌ك یه‌ك تیمی كاریگه‌ر هانی زیاتری قوتابییان و لاوان بدەن بخوێننەوە و خۆیان لە بواری مەعریفەو زانست پێبگه‌یه‌نن، چونکە ئایندەی وڵات چاوەڕێی هێزی قوتابییان و لاوانە.
ئه‌م دوو ڕێكخراوه مه‌زنه وێستگه‌ی ژیانی به‌شێكی زۆری به‌رپرسان و سه‌ركرده‌كانی كورد و كوردستان بووه، به‌شێكی زۆری به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌تای كاری ڕێكخراوه‌ییان له‌م دوو ڕێكخراوه پڕ ئامانجه بوو
له‌م بۆنهیهیدا ده‌ستخۆشی و پێزانینی تایبه‌تیم بۆ سكرتاریه‌تی یه‌كیتی قوتابییان و ئه‌ندامان و كادیران هه‌یه كه به‌رده‌وام هاوكار و هه‌ماهه‌نگن بۆ خزمه‌تكردنی قوتابییان و لەم ساڵیادەدا دوبارە بەکاری هاوبه‌شی خۆماندا ده‌چینه‌وه و گرفتەکان دەستنیشان ده‌کەین بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری قوتابییان.
با له‌م ڕۆژه مه‌زن و دڵگیره‌دا په‌یمانی سۆز و وه‌فا بۆ خزمه‌تكردنی كوردستان و ڕێگه‌ی ڕزگاری گه‌له‌كه‌مان دووپاتبكه‌ینه‌وه.
له كۆتاییدا، هیوای سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازیتان بۆ ده‌خوازم، هیوادارم هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه وه‌ك یه‌ك تیمی كاریگه‌ر، كاربكه‌ین بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری و مه‌عریفی گه‌نجان و لاوان.
پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر