ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۱٥ـی ۲ـی ۲٠۲٤ بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حزبی و حکومی ومامۆستایان و قوتابییان ڕێوڕه‌سمی چلەی ماتەمینی "مامۆستا فارس قادر بەڕێوەچوو
لەسەرەتای ڕێوڕەسمەکە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین وتارێکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوەکرد کۆچی دوایی مامۆستا فارس هه‌موومانی دڵگران و خه‌فه‌تبار كرد.
مامۆستا كه‌سێكی مرۆڤ دۆست و چاكه‌خواز بوو و ڕێزی له بیروباوه‌ڕی قوتابییه‌كانی ده‌گرت، كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز و كاریگه‌ری هه‌بوو.
ماندوو نه‌ناس و خۆنه‌ویست بوو، مرۆڤێكی ده‌ستپاك و ئه‌مین بوو، هه‌موو له زمان و كرده‌وه‌كانی دڵنیابووین.
ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات، مامۆستا، له مێشك وزیهنی ئێمه و هاوڕێ و هه‌ڤاڵانی بۆ هه‌میشه زیندوو ده‌مێنێته‌وه.
مامۆستا فارس توانی مێژوویه‌كی پڕ له خزمه‌ت و خۆشه‌ویستی بۆ ده‌وروبه‌ره‌كه‌یان تۆمار بكات ، ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له ژیانی خوا لێخۆش‌بوو بده‌ینه‌وه، ده‌بینین چه‌ندین كار و گوفتاری مه‌زنی له دوای خۆی به‌جێهێشت.
هه‌زار سڵاو بۆ گیانی پاكی ئه‌م پیاوه له خۆبردوو و دڵسۆزه، ان شاءالله خودای گه‌وره ده‌یخاته به‌ر ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی خۆیی و له به‌هه‌شتی ئه‌به‌دی خۆی ده‌یحه‌سێنێته‌وه..