ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۱٥ـی ۲ـی ۲٠۲٤ بە ئامادەبوونی ڕێزدار " ئیدریس نێچیرڤان بارزانی" سەرۆک و دامەزرێنەری دامەزراوەی ڤیژن ئیجوکەیشن و " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین " سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و ژمارەیەک بەرپرسی حزبی و حکومی ومامۆستایان و قوتابییان ڕێوڕه‌سمی تایبه‌ت بە ڕادەستکردنی کەلوپەل و پێدویستییەکانی دامەزراوەی ڤیژن ئیجوکەیشن بۆ کۆلیژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەلاحەدین بەڕێوەچوو.
كۆلێژی زانسته ئیسلامییه‌كان له ساڵی۲٠۲۳ـ۲٠۲٤ دامه‌زراوه، له چوار به‌شی زانستی پێكدێت، به‌شی شه‌ریعه، به‌شی خوێندنی ئیسلامی، به‌شی بنه‌ماكانی ئایین، به‌شی په‌روه‌رده‌ی ئایینی.
كۆلێژی زانسته ئیسلامییه‌كان ماوه‌ی ساڵێكه بۆته خاوه‌نی باڵه‌خانه‌یه‌كی مۆدێرن وسه‌رده‌می، ئه‌م باڵه‌خانه‌یه له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی كوێت، له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی به‌هانه‌وه‌چوونی كۆێتی و به سه‌رپه‌رشتی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی دروستكرداوه.
دامه‌زراوه‌ی ڤیژن ئیجوكهیشتن زیاتر لە ٥٠٠ کەرەستەی جۆراوجۆری بۆ کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەلاحەدینی دابینکردوە.
- مێز و کورسی (رحلە) قوتابیان بۆ سەرجەم پۆلەکان
- تەختەسپی بۆ سەرجەم پۆلەکان
- دابینکردنی چەندین کۆمپیوتەر بۆ تاقیگەی کۆمپیوتەر
- فەرشکردن و دانانی سیستەمی دەنگی بۆ هۆڵی گەورەی بۆنەکان
- دروستکردنی کتێبخانە
- دابینکردنی مێز و پێداویستییەکانی هۆڵی خوێندنەوە تایبەت بە مامۆستایان و قوتابیان
- دابینکردنی پێویستییەکانی ئۆفیسی مامۆستایان؛ وەک کورسی، مێز، دۆڵاب و قەنەفە
- فەرشکردنی باخچەی کۆلێژ بە چیمەن و چاندنی چەندین دار.
ڤیژن ئێجوکەیشن دامەزراوەیەکی پەروەرەدەییە و لەساڵی ٢٠١٨ دامەزراوە، دیدگای دامەزراوەکە بریتییە لە بەدیهێنانی گۆرانکاری ئەرێنی لە کۆمەڵگا و بەرەوپێشبردنی سێکتەری پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کورستان.
کار و دەستپێشخەرییەکانی ڤیژن ئێجوکەیشن خۆی لە بنیاتنان و نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی ناوەندەکانی خوێندن لە سەرتاسەری کوردستان ده‌بینێته‌وه، ڤیژن ئێجوکەیشن تا ئێستا ژمارەیەک کار و پڕۆژەی بەرچاوی ئەنجامداوە و زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستان لە پڕۆژەکانی ئەم دامەزراوەیە سوودمەند بوونه.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر