
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۱۳ـی ۲ـی ۲٠۲٤ " بەئامادەبوونی ”پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین"، بەڕێز ”سینجول لیم" کونسولی گشتی کۆریا لە هەرێمی کوردستان و " پ.د.شریف مولود " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و ”پ.د.حسێن سعدی" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و " م.شاخەوان صدیق" بەڕێوەبەری سەنتەری زمان، بڕوانامەی دەرچوون بەسەر بەشداربووانی ئاستی یەکەم و دووەمی خولی زمانی كۆری دابەشکرا.
ئەم خولە بە هەماهەنگی زانکۆی سەلاحەدین و کونسوڵخانەی کۆریا بۆ ماوەی ٦ هەفتە بەڕێوەچوو و ۳۸ قوتابی بەشدارییان تێداکرد، ژمارەی بەشداربووانی ئاستی یەکەم ۲٤ قوتابی بوو ژمارەی بەشداربووانی ئاستی دووەم ۱٤ قوتابی بوو.