رێككەوتی ۱۱ـی ۲ـی ۲٠۲٤ بە سەرپەرشتی "پ.ی.د. كامەران یونس محمدئەمین" سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین كۆبوونەوەی ئاسایی بۆردی ڕاوێژکاری لە سەرۆكایەتی زانكۆ بەرێوەچوو.
لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی زانكۆ كورتەیەكی دەربارەی ڕوانگەی سەرۆكایەتی حكوومەتی هەرێم بەتایبەت دیدگای رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەت و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ ئەندامانی بۆردی ڕاوێژکاری خستەڕوو، ئامانج پێدانی جۆرێك لە سەربەخۆییە بە زانكۆ حكوومییەكان و پرسی متمانەبەخشین بە دامەزراوەكانی پەروەردەیی و خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستاند.
لە میانی کۆبوونەوەكەدا سەرۆكی زانكۆ چەند تەوەرێكی بۆ كار لەسەركردن خستەڕوو، لەنێویاندا ڕوانگەی درێژخایەنی زانكۆ، باشتر بەكارهێنانی سەرچاوەكان، پرسی هاوبەشی كردن لەگەڵ كەرتی تایبەت، پەرەپێدانی پرۆگرامەكانی خوێندن بەجۆرێك وەڵامدەرەوەی پێداویستە هەنووكەیەكان بن، هاوكات بوارەكانی پرۆژەی هاوبەش لەگەڵ لایەنە پەیوەنددارەكان لەپێناو خزمەتكردنێكی باشتر گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.
شیاوی ئاماژەیە، دووپات لە باوەڕی نەگۆڕی زانكۆی سەلاحەدین كرایەوە، كە ئەویش ئامادەییە بۆ كار و پرۆژەی هاوبەش، لەگەڵ هەموو ئەو زانكۆ و دامەزراوانەی بۆ پێشخستنی زیاتری هەرێمی كوردستان خاوەن دیدگا و ئامانجی ڕوونن.