
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۱۱ـی ۲ـی ۲٠۲٤ " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بەیاوەری " پ.د.حسێن سعدی" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و " پ.د.جۆشان محمد" ڕاگری کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان سەردانی کێلگەی گردەڕەشەی کرد و لە نزیکەوە سەردانی شوێنی دروستکردنی پەنیر و ماست و لۆری کرد.
جێگای باسە پێش ۳ ساڵ سەرۆکی زانکۆ ژمارەیەک مانگای فریزیانی بۆ بەشی سامانی ئاژەڵ کڕی و لە ئێستادا شیری مانگاکان لەهەمان کۆلێژ بەرهەمی ماست و پەنیر و لۆری لێدروست دەکرێت
لەبەشێکی تری سەردانەکەیدا سەرۆکی زانکۆ سەردانی کارگەی ئالیک و بەشی ڕەزگەری کۆلێژی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرجەم ستافی کارگێڕی خواست و ئامادەیی خۆی بۆ هەمو پاڵپشتییەک دەربڕی
لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆکی زانکۆ بڕیاریدا هەنگاو بەهەنگاو کار بۆ گواستنەوەی کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان بکرێت ب کێڵگەی گردە ڕەشە