ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٦ـی ۲ـی ۲٠۲٤ بە ئامادەبوونی " ئومێد خۆشناو" پارێزگاری هەولێر و " پ.د.موسا محمد" ڕاگری کۆلێژی ئاداب و " د.ئامانج برادۆستی" بەرپرسی ناوچەی زانکۆ و ژمارەیەک نووسەر و ڕۆژنامەنووس قوتابییان کتێبی " شێخ ئەحمد بارزانی لە ئاوێنەی ئایین و عیرفان " لە نووسینی " ڕەشید مەلا عەلی کۆلەکی " ناسێندرا
ئەم ڕێوڕسمە لەلایەن کۆلێژی ئاداب زانکۆی سەلاحەدین بەهەماهەنگی سەنتەری ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی زانکۆ ڕێکخرا.
لەسەرەتای ڕێوڕەسمەکە " د.شاڵاو عبدالخالق" وتاری بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی زانکۆی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەڕۆڵی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین کرد لە بەستنەوەی سەنتەری ڕۆشنبیری و سەرجەم ناوەندە ئەکادیمییەکان
لەبەشێکی تری ڕێوڕەسمەکە پانێڵێک پێشکەشکرا و خوێندنەوەیەکی ورد بۆ کتێبەکە کرا.