
ڕێککەوتی ۲٠ـی ۱۲ـی ۲٠۲٤ " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی " پ.د.شریف مولود " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و ژمارەیەک بەڕێوەبەر پێشوازی لە " Dr Farangis Ghaderi" بەڕێوەبەری سەنتەری دراساتی کوردی پەیمانگای توێژینەوەی عەرەبی و ئیسلامی لە زانکۆی اکسیتر کرد.
تەوەری سەرەکی گفتۆگۆکان بریتی بوو لە هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی و ئاڵوگۆڕی قوتابییان و مامۆستایان لە بوار و پسپۆڕی جیاواز.
لەگەڵ ئەوەشدا هەماهەنگی تەواو کراوە بۆ ئەوەی لە داهاتوویەکی نزیک یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژۆ بکرێت لە نێوان هەردوو زانکۆ.