
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۱۸ـی ۱۲ـی۲٠۲٤ بەئامادەبوونی " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین " سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و " پ.د.حسێن سەعدی "یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و ژمارەیەک بەڕێوەبەر و فەرمانبەر مەڕاسیمێک بۆ خانەنشینبوونی" فەهیمە قارەمان " و " نازدار فائیق" بەڕێوەچوو
جێگای باسە سەرۆک و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ باسیان لە ڕۆڵی ناوبراوان کرد لە بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی زانکۆ لەماوەی ڕابردوو و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن .