
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۱۱ـی ۱۲ـی ۲٠۲٤ " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی " پ.د.حسێن سەعدی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و " پ.د.شریف مولود شریف" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و ژمارەیەک بەڕێوەبەر پێشوازی لە " پ.د.عبدالقادر نقشبندی" سەرۆکی زانکۆی لبنانی فەڕەنسی و شاندێکی یاوەری کرد
لەمیانەی ئەم دیدار و کۆبوونەوە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژۆکرا و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەنجامدانی کاری هاوبەشی زانستی و ئەکادیمی
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.