
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەناوی ئەنجوومەنی زانکۆی سەلاحەدین و بەبۆنەی ۷۲ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سکرتێر و ئەندامان سەرجەم ئافرەتان دەکەم و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامییان لە کاروچالاکییەکانییان بۆ دەخوازم.
پێگەی ئافرەتان و ڕۆڵ و خزمەتکردنییان لە بەرەپێشبردنی حکومەت و ئاوەدانکردنەوەی کوردستان بەرزدەبینم و هەمیشە پاڵپشتی لە تواناکانییان دەکەم.
بەرز و پیرۆزبێت ئەم یادە پڕ شکۆیە.
پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر