
ئەمڕۆ رێككەوتی 25ی 11ی 2024، "پ.د. شەریف مولود شەریف" یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، بە ئامادەبوونی "پ.ی.د. عسام" بەرێوەبەری پەیوەندیە گشتییەكان، "م. حسین ئەحمەد مستەفا" بەرێوەبەری پەرەپێدانی پیشەیی پێشوازی كرد لە بەرێزان "سۆران یاسین ئەحمەد" سەرۆکی ئینیستتوتی کولتووری کوردی لە رۆما، و "پ.ی.د. لوكا كۆندیدا" لە زانكۆی بۆلۆنیا و شاندی یاوەریان.
لەدیدارەكەدا گفتوگۆی چەندین بواری زانستی، میراتی رۆشنبیری و زمانەوانی كرا، لەوانەش پرۆژە و كاری هاوبەش لەنێوان زانكۆی سەلاحەدین و زانکۆی بۆلۆنیا لە چوارچێوەی پرۆگرامی ئیراسموس+ تایبەت بە تواناسازی لەبوارەكانی میراتی ڕۆشنبیری و گەشتیاری بەردەوام و شوێنەوار.
هاوكات پرۆژەی هاوبەش لەنێوان زانكۆی سەلاحەدین و ئینیستتوتی کولتووری کوردی لە رۆما لەبواری زمانی كوردیدا تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆکان بوو، كە لە ئایندەیەکی نزیكدا هەنگاوە كردارییەكان دەستپێدەكرێن.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر