
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان.
مامۆستایان و قوتابییان و فەرمانبەرانی ئافرەت لە زانکۆی سەلاحەدین
لە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان پشتگیری و دڵسۆزی خۆم و ئەنجوومەنی زانکۆ بۆتان دوپات دەکەمەوە.
لە زانکۆی سەلاحەدین و سەرجەم دامەزراوەکانی سەربەزانکۆ ئافرەت پێگە و شوێنی شایستەیان هەیە و لە کاروباری کارگێڕی و وەرگرتنی بەرپرسیارییەتی پشکی گەورەیان بەرکەوتووە.
دڵخۆشم کە دەبینم ئافرەتانی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر شانبەشانی پیاوان دەستێکی باڵایان هەیە لە بەرەوپێشبردنی زانکۆ و چارەسەرکردنی کێشەکان.
لە کۆتاییدا هیوای سەرکەوتن و سەرفرازیتان بۆ دەخوازم ، کارو خزمەتکردنتان بەرزدەنرخێنم و بەردەوام دەبم لە پشتگیریکردنتان.
پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر