
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۱۸ـی ۱۱ـی ۲٠۲٤ بە ئامادەبوونی " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و "ئومێد خۆشناو" پارێزگای هەولێر و بەرپرسانی حزبی و حکومی و مامۆستایان و قوتابییان و کەسوکاری خوالێخۆشبوو ڕێڕەسمی چلەی ماتەمینی "پ.د.خلیل ئیسماعیل" بەڕێوەچوو.
لەسەرەتای ڕێوڕەسمەکەدا سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین وتارێکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەڕۆڵی ناوبراو کرد لە بەرەوپێشبردنی کاروانی زانستی و ئەکادیمی لە زانکۆی سەلاحەدین
دواتر ژمارەیەک لە هاوڕێ خزمانی بەوتار و شعر خوێندنەوە باسی خوالێخۆشبوویان کرد و ڕۆڵیان بەرزنرخاند لە ژیانی ئەکادیمی و کۆمەڵایەتییەوە
ژیاننامەی پرۆفیسۆر دوکتۆر خەلیل ئیسماعیل
- ساڵی 1945لە شارۆچکەی مەندەلی لە دایکبووە
ماجستێری لەسەرلێکۆڵینەوەی دانیشتووان ساڵی 1973لەسەر قەزای
خانەقین وەرگرتووە.
- دکتۆرای لە سەر پڵاندانانی هەرێم لەسەر شاری سلێمانی وئەنبار وزیقار ساڵی1980وەرگرتووە.
ساڵی 1990 پلەی پڕۆفیسۆری وەرگرتووە .
خاوەنی ٤٥ کتێبە بە زمانەکانی عەرەبی ،کوردی وئینگلیزی .
-ناوبراوبەسەدان لێکۆڵینەوەی لە گۆڤارەکانی زانستی وڕۆشنبیری بەزمانی عەرەبی وکوردی بڵاوکردۆتەوە.
سەرۆک یاخود ئەندام ، یا سەرپەرشتیاری 80قوتابیانی خوێندنی باڵا لە هەرێم وعێراقدا کردووە.
بەشداری 180 کۆنگرەی زانستی دوەلی لە ناوەوەی عێراق ودەرەوەی عێراق کردووە.
چەندین ساڵە مامۆستای بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە زانکۆی جیهان لە هەولێر بووە.