
ئەمڕۆ ڕێککەوتی" ۱۷ ی ۱۱ ی ۲٠۲٤ " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی "پ.د.حسێن سەعدی " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ كاروباری کارگێڕی و دارایی و "پ.د.سامان حسێن "ڕاگری كۆلێژی زمان " د.عسام خلیل" بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی زانکۆ و سه‌رۆكی به‌شی توركی و ژمارەیەک بەڕێوەبەر پێشوازی له "ئێرمان تۆپچو" كونسوڵی گشتی توركیا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێکی یاوەری كرد.
سه‌ره‌تا كونسوڵی گشتی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد خۆشحاڵم بۆ ئه‌م پێشوازییه گه‌رمه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گوتی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ زانكۆی سه‌لاحه‌دین پته‌و و ئه‌كادیمین و بەردەوام دەبین لە هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد خۆشحاڵین له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی گه‌ورەترین و دێرینترین زانكۆی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بینه‌وه، زانكۆی سه‌لاحه‌دین جێگای بایه‌خی ئێمه‌یه و گرنگی ته‌واوی پێده‌ده‌ین، به‌شی توركی به‌شێكی گرنگه له‌م زانكۆیه، ده‌رچووه‌كانی به‌شی توركی له داهاتوودا كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ڕێمی كوردستان و توركیا ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد زانكۆی سه‌لاحه‌دین له‌نێو زانكۆكانی توركیا دیار و به‌رچاوه و په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمییه‌كانی ئه‌م زانكۆیه له‌و په‌ڕی باشیدایه و هیوای باشتریشی بۆ ده‌خوازین.
له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌م سه‌ردانه ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی بە مێژووی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و كۆلێژ و به‌شه‌كان كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان زانكۆی سه‌لاحه‌دین و زانكۆكانی توركیا كرد، هه‌روه‌ها گوتی ساڵانه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له قوتابییان و مامۆستایان سه‌ردانی زانكۆكانی توركیا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی مه‌شقی هاوینه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێكی زۆری ده‌رچووان له زانكۆكانی توركیا و وڵاتانی تر درێژه به خوێندنی باڵا ده‌ده‌ن
لە کۆبوونەوەکەدا داوای ئەمجامدانی کۆنفڕانسی هاوبەشکرا بۆ بابەتەکانی (زمان و کلتور و زیرەکی دەستکرد).
ناردنی زۆرتین قوتابیانی کوردستان بۆ خوێندنی بالا .
چارەسەرکردنی کێشەی (معترف)ـی ئەو زانکۆ تورکیانە کە لە هەرێمی کوردستان باوەڕپێکراو نین.
١- پەلە بکرێت لە دەرچوونی فەرمانی (کردنەوەی کۆلێژی پزیشکی)، کە بڕیارە بە هاوبەشی لە نێوان زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆیەکی ئەنکەرە بکرێتەوە، قوتابی (٣ سێ سال لە کوردستان و ٣ سال لە تورکیا)، بخوێنی بۆ ئەوەی بەکالۆریۆس لە پزیشکی
بەدەست بهێنێت.
٢- لابردن یان کەمکردنەوەی ڕسوماتی ڤیزەی قوتابی و مامۆستایانی زانکۆی سەلاحەدین بۆ ئەو ولاتە کاتێک بیانەوێت درێژە بە خوێندن بدەن.
٣- کەمکردنەوە، یان نەهێشتی کرێی خوێندنی قوتابییانی زانکۆی سەلاحەدین کە بیانەوێت لەو ولاتە درێژە بە خوێندن بدەن.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر.