
ڕێککەوتی 14ـی 11ـی 2024 "پ.ی.د. کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین لە سەرۆكایەتی زانكۆ بە ئامادەبوونی "پ.د. حسێن سەعدی" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و "پ.د. نەبیل عادل فەخری " بەرێوەبەری دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان، "م٠حسین احمد مستەفا" بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار و "م.ی. فواد جاسم ابراهیم" بەرێوەبەری نووسینگەی سەرۆكی زانكۆ پێشوازی لە بەرێز "ئونيل صباح" نوێنەری كۆمپانیای Obr بۆ خزمەتگوزاری گواستنەوەی تەكسی کرد و رێككەوتنێكیان واژۆ کرد.
بەگوێرەی رێككەوتنەكە، كۆمپانیای Obr، خزمەتگوزاری گواستنەوەی تەكسی بۆ گشت قوتابییانی زانكۆی سەلاحەدین دابیندەكات بە نرخی پاڵپشتیكراو، بۆیە كۆمپانیای Obr تاكە لایەنی فەرمی متمانە پێكراوە لەلایەن زانكۆی سەلاحەدین بۆ گواستنەوەی قوتابییان، مامۆستایان و فەرمانبەران، كە لە هەنگاوی یەكەمدا ٪٥٠ داشكاندنیان بۆ دەكرێ، پاشان داشكاندن بەردەوام دەبێ بەبڕی جیاواز، هاوكات كۆمپانیای ناوبراو چەندین خزمەتگوزاری تر پێشكەشی قوتابییان و زانكۆ دەكات.
سەرۆکی زانکۆ لای خۆیەوە سوپاسی كۆمپانیای Obr كرد لە بەرانبەر دەستەبەركردنی گواستنەوەی تەكسی بۆ گشت قوتابییانی زانكۆی سەلاحەدین بۆ ساڵی دووەم بە نرخی گونجاو و سپۆنسەرکردنی چالاكییەكانی زانكۆ. شیاوی ئاماژەپێكردنە، كۆمپانیای Obr بەشێكە لە گروپی كۆمپانیاكانی ئیلیت كە لە داهاتوویەكی نزیكدا لە چەندین بواری جیاوازەدا دەبنە هاوبەشی بەردەوامی زانكۆی سەلاحەدین.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.