
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٤ـی ٥ـی ۲٠۲٤ بە ئامادەبوونی " ئومێد خۆشناو" پارێزگاری هەولێر و "پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین "سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و "د.سلطان عرابی" سەرۆکی کۆمکاری عەرەبی و سەرۆکی زانکۆ تایبەت و حکومییەکانی هەرێمی کوردستان و " م.ئامانج برادۆستی" بەرپرسی ناوچەی زانکۆ و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و " د.دیار جەباری " ڕاوێژکار لە وەزارەتی ئەوقاف ۲٥ـهمین كۆڕبه‌ندی قوتابییانی داهێنه‌ر له ژێر ناونیشانی ( ئاكاری ژیری ده‌ستكرد و كاریگه‌ری له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌ی زانستی)بەڕێوەچوو.
سه‌ره‌تا خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ به‌هاوبه‌شی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و زانكۆی تیشك له كۆنفڕانسێكی ناوازه و هاوبه‌ش پێشوازی له ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له قوتابییان و توێژه‌رانی زانكۆی عه‌ره‌بی و عێڕاقی ده‌كه‌ین.
به‌خێربێن بۆ 25 همین كۆڕبه‌ندی قوتابییانی داهێنه‌ر له ژێر ناونیشانی ( ئاكاری ژیری ده‌ستكرد و كاریگه‌ری له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌ی زانستی)
ئه‌م كۆڕبه‌نده بۆ پشتگیریكردن و ده‌رخستنی توانای قوتابی و سهرپهرشتیارهكهیهتی، هاوكات ده‌بێته هانده‌ر و پاڵپشت بۆ ئه‌وه‌ی له ساڵانی داهاتوو قوتابییان و ماممۆستایان هه‌وڵبده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی توێژینهوهكانییان ببێته یه‌كێك له باشترین توێژینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئاستی زانكۆ.
پێویسته قوتابیه‌كانمان ئامادەبکەین بۆ دۆخی راستەقینەی ژیانی داهاتوویان، پێشبڕکێ زانستیش باشترین كارامهییه بۆ داهاتووی قوتابییان، نووسینه‌وه‌ی باشترین توێژینه‌وه و دروستكردن و ڕێكخستنی پێشبڕكیی زانستی و ئه‌كادیمی، ئەرکێکی پیرۆزه و واده‌كات متمانه و خۆشه‌ویستی بۆ ئاستی زانستی و په‌یوه‌ندی نێوان مامۆستا و قوتابی زیاد بكات.
پێشبڕكێی زانستی یارمەتیدەرە بۆ پەرەدان بە شارەزایی و گەشەسەندنی بیری قوتابی، هه‌روه‌ها له داهاتوودا دەبێتە هۆكاری ئەوەی کە قوتابی سەرکەوتوو بێت لە ژیانی كاره‌كی و خێزانی‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاستی متمانەی قوتابییان بەرز ده‌كاته‌وه لە نووسین و چالاکیەکانی پرۆگرامی خوێندن و تاقیکردنەوەکان.
پێشبڕکێی زانستی هەمیشە ئەو ئەزموونە جۆراوجۆرانه بۆ قوتابییان دابین دەکات، کە یارمەتیده‌رن لە به‌رزكردنه‌وه‌ی کارامەیی و گەشەسەندنی توانای قوتابییان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوكاره بۆ ئه‌وه‌ی قوتابی بگاتە پیشەیەک لە نێو درەوشاوەترین جۆری پیشه‌كان.
ئاماده‌كرنی قوتابی بریتییه له دابینکردن و پێدانی زانیاری جیاواز، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات قوتابی لە دروستکردنی باشترین پرۆسەی بڕیاردان و نزیکبوونەوە بۆ ئه‌نجامدانی چالاكیی و تێكه‌ڵبوون بۆ هۆشیاركرنه‌وه‌ی كۆمهڵگهكی سه‌رده‌می.
پێویستە كه‌شێكی له بار و ڕێنمایی گونجاو ئاراسته‌ی قوتابییه‌كانمان بكه‌ین، بۆ ئەوەی فشار و دڵەڕاوکێی نێوان قوتابییان کەم بکەینەوە.
پێشبڕكێی زانستی کاریگەری لەسەر كه‌مكردنه‌وه‌ی خەمۆکی هه‌یه، چونكه هەموو قوتابییه‌ك کارامەیی و هێزی خۆی هەیە و دەبێت بەپێی توانای ئەوان کاری بۆ بكه‌ین.
زۆر سوپاس بۆ ڕیكخهران و تیمی ئاماده‌كاری كۆنفڕانس
ئەم کۆنفڕانسە بۆ ماوەی دووڕۆژ بەڕێوەدەچێت و لە ڕۆژانی تریش قوتابییان ئاشنای ناوچە گەشتیاری و کلتوورییەکانی هەولێر و کوردستان دەکرێن