
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۲۷ـی ۸ـی ۲٠۲٤ " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی "پ.د.حسێن سەعدی" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و " پ.ی.د.مزگین چالی " ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی نازناوی زانستی پڕۆفیسۆری بە " د.الهام احمد" مامۆستا لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی بەخشی.
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و داوای کرد لە دوای وەرگرتنی ئەم نازناوە بەردەوام بن لەنووسینی توێژینەوەی زانستی و هاندانی مامۆستایانی تر بۆ پێشخستنی زانکۆ و نووسین.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.