
ئه‌مڕۆ ۳٦ ساڵ به‌سه‌ر ئه‌نفالی بادینان تێده‌په‌ڕێت و لە ۲٥ ئابی ۱۹۸۸ دەستیپێکرد و له چەندین شوێن ئه‌م شاڵاوه به‌رده‌وام بوو و ده‌ڤه‌ری بادینانی گه‌ماڕۆدا و ئاواییەکانی بناری زنجیرە چیاکانی ( شیرین، پێرس، گارە، بێخێر، مەتین) و گوندەکانی دەوروبەری و ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ و نزیکەی ۷٠٠ گوند لە سنووری شارۆچکەکانی (زاخۆ، شێخان، ئامێدی، ئاکرێ، سێمێل و قەزای ناوەندیی پارێزگای دهۆک) وێرانکران و کەوتنە بەر شاڵاوەکە.
ئه‌م تاوانه قێزه‌ونه‌ی ڕژێمی پێشووی عێڕاق ئیدانه‌و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و خه‌بات و قوربانیدانی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌بیرناكرێت و بۆ هه‌میشه به‌زیندویی ئه‌م یاده له بیر‌و هزرمان دەمێنێتەوه و بۆ قوتابییان و نه‌وه‌ی دواڕۆژی باس ده‌كه‌ین.
لەو هێرش و شاڵاوه‌ی سه‌ر بادینان هه‌زاران كه‌س له پیاو و ئافره‌ت و كچ و منداڵ دەستگیر و بزر و شه‌هیدکران بەهۆی بۆمبارانكردن، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ری شوێنی تر بوون و زه‌ره‌رو زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وت.
پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر