
رێككەوتی 28ی 7ی 2024، "پ.د. عومەیمە الشال" ڕاگری کۆلێژی شوێنەوار و ڕێنمایی گەشتیاری زانکۆی میسر بۆ زانست و تەکنەلۆجیا، پێشوازی لە چوار قوتابی کچ لە بەشەکانی شوێنەوار و كارگێڕی رێكخراوە گەشتیارییەكانی زانکۆی سەلاحەدین کرد، هاوكات بەرنامەی ڕاهێنانەکانیان بە قوتابییان ناساند، ئەمەش لە چوارچێوەی پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی قوتابییان لە نێوان زانکۆی میسر بۆ زانست و تەکنەلۆجیا و زانکۆی
سەلاحەدین-هەولێر.
هەر لە ڕۆژی یەکەمدا بەشێک لە ئەندامانی ستافی پاڵپشت لە بەشی ڕێنمایی گەشتیاری یاوەری قوتابییان بوون لە ئەنجامدانی گەشتێک بۆ کۆلێژەکە و سەردانی مۆزەخانەی کۆلێژی ناوبراو، هەروەها لەلایەن ئەندامانی فاکەڵتی بەشی شوێنەوارەکانی میسرەوە پێشوازییان
لێکرا.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر