
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۲۷ ـی ۷ـی ۲٠۲٤ بە ئامادەبوونی " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و " بڵند ئیسماعیل" بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و " م.ئامانج نەجمەدین برادۆستی بەرپرسی ناوچەی زانکۆ و "پ.د.حسێن سەعدی " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و " پ.ی.د.شریف مولود " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و " دەوەن دلێر" نوێنەری قوتابییان و ڕاگر و سەرۆک بەش و مامۆستایان و خانەوادەی خوالێخۆشبوو ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی " پ.ی.د.دلێر موسا" ڕاگری کۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابووری بەڕێوەچوو.
لە ڕێوڕسمەکەدا وتاری سەرۆکی زانکۆ بنەماڵە خوێندرایەوە و ژیاننامەی خوالێیخۆشبوو لە کورتە ڤیدیۆیەک خوێندرایەوە .
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.