
عامر ونس مصطفی - قوتابی قۆناغی چوارەم کۆلێژی بەرێوەبردن و ئابووری - بەشی کارگێری رێکخراوە گەشتیارییەکان، بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانی دەچێتە سەرکار لە باڵەخانەیەکی چوار نهۆمی لە گەرەکی ئازادی ، بەلام لەکۆتا کاتەکانی تەواوبوونی کارەکەیدا ناوبراو لەگەل هاوڕێیهكی لە نهۆمی چوارەمی باڵەخانەکە، کە بەرزییەکەی (17) مەترە دەکەونە خوارەوە.
دوای رووداوەکە هەردوو کرێکارەکە، دەگەیەنن بە نەخۆشخانە، بەڵام دوای کاتژمێر و نیوێک لە رووداوەکە، یهكێكیان گیان لە دەستدهدات، قوتابی (عامر ونس) قوتابی زانكۆ بهسهختی بریندار دهبێت و تهندروستی تێكدهچێت.
قوتابی ناوبراو لهگهڵ ئهو برینه سهخته دەستەوەستان نابێت نایەوێت ئەمساڵ خوێندنی لە دەست بچێت، ئەگەرچی هیوای ژیانی زۆر کەمبووە، بۆیە پەیوەندی بە بریاردەری بەش دەکات رێگەچارەیەک بۆ ڕەوشی ئەو بدۆزنەوە، مامۆستای ناوبراویش ئەم پرسە بە سەرۆکی بەش دەگەیەنێت و لەسەر ئەوە رێکدەکەون لەسەر پێکهێنانی لێژنەیەک لە هەردوو بەرێزیان و هەردوو مامۆستای بابەت و مامۆستایەکی وەک شایەتحاڵی ڕەوشەکە بۆ ئەوەی دوور بن لە هەر لایەنگری و دەرچووون و دوورکەوتنەوەیەک لە لایەنی زانستی و لەبەرچاوگرتنی هەموو رێکارە یاسایی و زانستییەکان، قوتابییەکە ئەم دوو تاقیکردنەوەیە بە پاڵکەوتوویی و لە رێگەی ئۆنڵاینەوە ئەنجام دەدات.
چیرۆکی قوتابی ناوبراو کۆتایی نایەت، بەڵکو بریارە قورسەکە دێت، ئەویش چۆن تاقیکردنەوهی کۆتایی سمستەری دووەم ئەنجام بدات، پێداگیری قوتابییەکە و خەمخۆری سەرۆکایەتی بەش، سەرۆکی بەش دەگەیەنێتە ئەو ڕادەی داوا لە ڕاگرایەتی کۆلێژ و لێژنەی ناوەندی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی کۆلێژ لە ساڵی خوێندنی 2023-2024 بکەن، کە رێگەچارەیەکی ئەکادیمی گونجاو بدۆزرێتەوە، بە پێشنیارکردنی هێنانی قوتابی ناوبراو لە نێو ئۆتۆمێلێک بە پاڵکەوتوویی و دیاریکردنی کەسێک بۆ ئەوەی وەڵامەکانی بۆ بنووسێتەوە و کەسێکیش وەک چاودێر لە کات و
شوێنەکە ئامادە بێت.
قوتابی ناوبراو لە بەشی دواوەی ئۆتۆمبێل و بە پاڵکەوتووی دەست دەکات بە وەڵامدانەوەی پرسیارەکان و گواستنەوەی بۆ بۆ ئەوەی بۆی بنووسرێتەوە.
جێگەی دڵخۆشی و پێزانینە، قوتابی ناوبراو بە نمرەیەکی بەرز و باش توانی لە تاقیکردنەوەکان دەربچێت و دوانەکەوێت لەو هاورێ و هاوپۆلەكانی وەک دەرچووەکی ئەمسالی خوێندن و دەرچووانی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
لە ساڵی خوێندنی 2023-2024.
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین ئەم هەڵوێستەی مامۆستایان و لێژنەی تاقیکردنەوەی بەرز نرخاند و سوپاسی هاوسۆزیانی کرد