
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۱۲ـی ٥ـی ۲٠۲٤ "پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین"سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە یاوەری " پ.د.حسێن سەعدی" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی سەردانی کۆلێژی پەروەردەی مخموری کرد.
جێگای ئاماژەپێدانە لەم سەردانەیدا لە نزیکەوە چاوی بە" پ.د. طارق خدر " ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی مخمور کەوت، لەگەڵ ئەوەشدا لە درێژەی سەردانەکەیدا سەردانی لێژنە و هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی کرد و گوێی لە داواکاری و پێشنیازی قوتابییان گرت.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.