![title](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/node-img/75_01504657608.gif?itok=nGKnCC0M)
دوێنێ له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین، دكتۆر ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین پێشوازی له شاندێكی زانكۆی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی كرد كه پێكهاتبوون له پ. د. ئه‌كره‌م دۆغان سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی له دیار به‌كرو حوسین ئوردوغان سكرتێری گشتی زانكۆی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی.
له دانیشتنه‌كه‌دا، كه پ. د. ئه‌حمه‌د ئوزتاش سه‌رۆكی زانكۆی ئیشق له هه‌ولێر ئاماده‌بوو باس له كار‌و چالاكییه‌كانی زانكۆ و چۆنییه‌تی پێشخستنی ئاستی زانستی و په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمییه‌كان له‌نێوان هه‌ردوو زانكۆی ناوبراو كرا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته برِیاردرا مامۆستاییهكی زمانی كوردی به پله‌ی دكتۆرا له زانكۆی سه‌لاحه‌دین بنێردرێت بۆ زانكۆی سه‌لاحه‌دینی ئهیوهبی له دیاربه‌كر به‌مه‌به‌ستی وتنه‌وه‌ی وانه‌ی زمانی كوردی له‌م زانكۆیه‌دا. ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییانه‌ی كه له ئه‌نجامی په‌یوه‌ندییه زانستی و ئه‌كادیمییه‌كانی نێوان هه‌ردوو زانكۆ هاته ئاره‌وه. له كۆتایی دا سه‌رۆكی زانكۆی لۆگۆی زانكۆی سه‌لاحه‌دینی پێشكه‌ش به شاندی میوان كرد.هه‌ر له هه‌مان رۆژ سه‌رۆكی زانكۆ له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین پێشوازی له د. ئه‌مجه‌د شهاب بهرِێوهبهری په‌یوه‌ندییه‌كانی زانكۆی سێنتراڵ له تونس كرد. له دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆ باسی له پێكهاته‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و ژماره‌ی قوتابیان و مامۆستایانی كرد. هه‌روه‌ها ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمیانه‌ی كه له‌گه‌ڵ زانكۆكانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی هه‌یه‌تی. له كۆتایی دانیشتنه‌كه‌دا بهرِێوهبهری په‌یوه‌ندییه‌كانی زانكۆی سێنتراڵ پاڵپشتی خۆی بۆ سه‌رخستنی ره‌وشی خوێندن له زانكۆی سه‌لاحه‌دین دهربرِی. دواتر رێككه‌وتننامه‌یه‌ك له نێوان هه‌ردوو زانكۆی سه‌لاحه‌دین و زانكۆی سێنتراڵی تونسی واژوو كرا.