![title](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/node-img/95_01504657608.gif?itok=0uTttouz)
له‌سه‌ر بانگهێشتی بانكی نێوده‌وڵه‌تی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین و پرۆفیسۆر دكتۆر له زگین عه‌بدی جه‌میل سه‌رۆكی زانكۆی زاخۆ‌و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی زاخۆ و
شاندێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستی كه پێكهاتبوو له پرۆفیسۆر دكتۆر كه‌ریم ساڵح عه‌بدول راوێژكاری خوێندنی باڵا و دكتۆر خه‌تاب به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌ت له وڵاتی تونس به‌شدارێكی یان كرد له كۆنفڕانسی بانكی نێوده‌وڵه‌تی له بواری به‌ڕێوه‌بردنی دڵنیایی جۆری له خوێندنی باڵا له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا. بۆزانین بانكی نێوده‌وڵه‌تی له چه‌ند ساڵی رابردوودا بایه‌خی زۆری به دڵنیایی جۆری له خوێندنی باڵا و متمانه به‌خشین له زانكۆكان داوه، له دوو ساڵی رابردووش‌دا ئه‌و بانكه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ 15 زانكۆی عێراقی ئه‌نجامداوه كه له ئه‌نجامی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌دا زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین له ریزی پێشه‌وه‌ی زانكۆكانی عێراق بووه له به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆسه‌ی دڵنیایی جۆری له خوێندنی باڵادا.شیاوی باسه كۆنفڕانسه‌كه ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام بوو كه تیایدا له سمینارهكاندا له‌لایه‌ن چه‌ندین پسپۆڕی لێهاتوو باس له نه‌خشه‌رێگه‌ی جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی دڵنیایی جۆری له زانكۆكان كرا.