![title](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/node-img/92_01504657608.gif?itok=zSriHvd4)
پرِۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سهلاَحهددین له شاری (كالیاری)ی هه‌رێمی (سهردینایا)ی ولاَتی ئیتاڵیا رێكه‌وتننامه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ زانكۆی كالیاری واژووكرد.
له‌كاتی واژووكردنی رێكه‌وتننامه‌كه‌دا شاندێكی گروپی كار له‌بواری نه‌وت ئاماده‌ی بوون به سه‌رۆكایه‌تی شێخ ئاوات به‌رزنجی و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندازیاری گروپه‌كه، باس له چۆنیه‌تی كردنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی ئه‌ندازیاری نه‌وت و ئه‌ندازیاری كیمیاوی و پسپۆرِی پالاَوتنی نه‌وت له زانكۆی سهلاَحهددین كرا. زانكۆی كالیاری په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ پالاَوگهی نه‌وتی شاری كالیاری كه یه‌كێكه له پالاَوگه گرنگه‌كانی ئهورِوپا هه‌یه، ئه‌و زانكۆیه بۆ ئه‌مه مه‌به‌سته ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا له وه‌رگرتنی قوتابیانی ماستهرودكتۆرا و به‌شداریكردن له پرِۆژهی دكتۆرای هاوبه‌ش تا ستافی پێویست دابین بكه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ی به‌شی ئه‌ندازیاری كیمیاوی له‌به‌ر گرنگی ئه‌و بابه‌ته له هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت دوا به دوای كردنه‌وه‌ی چه‌ندین پالاَوگهی نه‌وت و بوونی ده‌یان كۆمپانیای بواری وزه له هه‌رێمی كوردستان.بۆ ئه‌مه مه‌به‌سته‌ش شاندێكی زانكۆی كالیاری له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ مامۆستایانی كۆلێژی ئه‌ندازیاری له زانكۆی سهلاَحهددین گفتووگۆ له باره‌ی پرِۆژهی دكتۆرای هاوبه‌ش و كردنه‌وه‌ی به‌شی ئه‌ندازیاری كیمیاوی ده‌كه‌ن.شیاوی باسه له هه‌مان رۆژ گروپی كار به‌مه‌به‌ستی كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئه‌زموونی پالاَوگهی ئه‌و شاره، سه‌ردانی پالاَوگهی نه‌وتی (كالیاری) یانكرد.